کارگەی ڕێبین یەکێکە لە کارگە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، کە لە ساڵی (2008) مۆڵەتی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێدراوە. ئەم پڕۆژەیە لە شاری هەولێر، گەڕەکی ڕاستی، نزیک کۆمپانیای 77 لەسەر ڕووبەری (10,000) مەتری چوارگۆشە دامەزراوە و لە دوو کارگە پێکدێت. لێرەدا پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیا و ئامێری سەردەمیانە بەکاردەهێنین، کە بووەت
کارگەی ڕێبین یەکێکە لە کارگە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، کە لە ساڵی (2008) مۆڵەتی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێدراوە. ئەم پڕۆژەیە لە شاری هەولێر، گەڕەکی ڕاستی، نزیک کۆمپانیای 77 لەسەر ڕووبەری (10,000) مەتری چوارگۆشە دامەزراوە و لە دوو کارگە پێکدێت. لێرەدا پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیا و ئامێری سەردەمیانە بەکاردەهێنین، کە بووەتە هۆی ئەوەی بەرهەمەکانمان لە ئاستی ستانداردە جیهانییەکان بن و لە تاقیکردنەوەکانی کوالیتی کۆنتڕۆڵی حکومەت بە ئاستێکی زۆر باش دەربچن. بەرهەمەکانمان زۆر گونجاون بۆ بواری بیناسازی بەهۆی بەهێزی و سووکی کێشیان؛ هەروەها دۆستی ژینگەن و هیچ ماددەیەکی زیانبەخش بۆ تەندروستییان تێدا بەکارنایەت. یەکێکی تر لە باشییەکانی (بلۆکی پۆنزا) ئەوەیە کە دابڕێنەری گەرمی، ساردی و دەنگە، هەروەها لە کاتی بوومەلەرزە و ئاگرکەوتنەوەدا خۆڕاگرە. ئەم پڕۆژەیە ڕۆڵێکی باش و بەرچاوی هەیە لە ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان، بوژانەوەی کەرتی پیشەسازی و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ دەستی کاری خۆماڵی.
لە کارگەی ڕێبین، تیمێک لە پسپۆڕانی شارەزا و خاوەن ئەزموونمان ھەیە کە تەرخانکراون بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە کڕیارەکانمان. تیمەکەمان پابەندە بە دابینکردنی بەرھەمی کوالێتی بەرز و تێپەڕاندنی چاوەڕوانییەکانی کڕیارەکانمان.
ئێمە تاکە کارگەیەکین کە ئەم جۆرە سیستەمە بەکاردەهێنین بۆ وشککردنەوەی بلۆکەکانمان. سوودی ئەم سیستەمە ئەوەیە کە لە ماوەی تەنها ٢٤ کاتژمێردا (تەنانەت لە سەرمای زستانیشدا) بلۆکەکانمان بۆ وشک دەکاتەوە بە هێزی 2 -2.4 مێگاباسکال. ئەمەش دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی بلۆکێکی زۆر بەهێز و یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی ڕێژەی بەرهەمەکانمان.

ئێمە لە کارگەکەماندا بە شێوەیەکی بەردەوام چاودێریی بەرهەمەکانمان دەکەین، بۆ ئەوەی هەمیشە ئاگاداری کوالێتیی بەرهەمەکانمان بین

تیمەکەمان لە کارمەندی زۆر شارەزا پێکدێت کە وردکاری لە هەموو بلۆکێکدا مسۆگەر دەکەن کە بەرهەمی دەهێنین
Copyright © 2026 Rebin Factory - All Rights Reserved.
We use cookies to analyze website traffic and optimize your website experience. By accepting our use of cookies, your data will be aggregated with all other user data.